ڕۆژی دوو شەممە، ڕێکەوتی ٦/٩/٢٠٢١:
سەرۆکی بەشەکانی قۆناغی سەرەتایی، بەڕێز حسن و بەڕێز جاسم پێشەکێەکیان دەربارەی وۆرکشۆپی CIE قۆناغی سەرەتایی پێشکەش کرد.
پێداچوونەوەیەکیان لەسەر گۆڕان لە نێوان پلانی کۆن و نوێی کار بۆ ھەموو قۆناغەکانی سەرەتایی کرد.
ھەموو ستاف بەراورد و لێکۆڵینەوەیان بۆ پلانە کۆن و نوێیەکانی کارکردنیان کرد. ئەو خاڵانەی تاوتوێ کران بریتیبوون لە: پلانی ساڵانە، تاقیکردنەوەی checkpoint قۆناغی سەرەتایی و تاقیکردنەوەی بەرەوپێشچوون.